عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

خۆڕاگری: علی ئەڵڵاوەیسی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە بە بارمتە تا کاتی دادگای کردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، عەلی ئەڵڵاوەیسی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری سنە دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ١٨ی بەنەمەری١٤٠٠ی هەتاوی“عەلی ئەڵڵا وەیسی”تەمەن ٤٥ساڵ و خەڵکی گوندی” کوڕکوڕ”ی سەر بە شاری ســنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابۆوە.

ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners