مانگرتنی دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندی ورمێ


خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “شاکر بێهروزی “و “کەیهان موکەڕەم “لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ مانیان لە خواردن گرت. شاکر بێهرووزی کە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی «ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی » حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە، ڕایگەیاندووە کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست پشتگوێخستنی بەڵگە پێشکەشکراوەکان بە دادگا و دەرکردنی حوکمی نادادپەروەرانەی ئێعدام مانی لە خواردن گرتووە. کەیوان موکەڕەمیش کە بە حوکمێکی ٥ ساڵەی بەندکران بە تۆمەتی «چالاکیی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگەی «هاوکاریکردنی حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی»لە زینداندایە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر پێڕەونەکردنی یاسای کەمکردنەوەی سزاکان لە دۆسیەکەیدا مانی لە خواردن گرتووە.
شاكر بێهروزی، هاووڵاتیی خه‌ڵكی ورمێیه‌و‌پاییزی ١٣٩٧ دوای وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه‌و گه‌ڕانه‌وه‌له‌هه‌رێمی كوردستان، خۆی به‌ئیداره‌ی ئیتلاعات ناساند‌و دوای ١٤ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد كرا. سێ مانگ دوای ئازادبوونه‌كه‌ی له‌ڕێكه‌وتی ٢٨ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵدا بۆ جارێکی‌تر لە لایەن هێزه‌كانی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای ورمێوە‌به‌تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا، ده‌ستبه‌سه‌ر کرایەوە و ماوه‌ی ساڵێك و ١٨ ڕۆژ له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م دەزگا ئه‌منییه‌دا له‌پادگانی ئه‌لمه‌هدیی سپا، له‌ژێر لێپرسینه‌وه ‌و ئه‌شكه‌نجەی ڕۆحی و جه‌سته‌ییدا بوو.
کەیهان موکەڕەم لە ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٨دا لەگەڵ سابیر کەمالی و کامران کەمانی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە گوندی «ئەنبێ»ی سەر بە ورمێ دەستبەسەر کرا و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە ماوەیەک لەمەوپێش لە لایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەلی شەیخلوو بە تۆمەتی «هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردی» حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەم حوکمە دوای تانەلێدان، لە دادگای پیاچوونەوەدا وەک خۆی پەسەند کرایەوە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners