دەسبەسەر کردنی هاووڵاتیکی خەلکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

‌ خۆڕاگری: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەی یاسایی هەلیان کوتایە سەر ماڵی چالاکێکی کورد لە شاری سنە و دەسبەسەریان کرد.
بەرەبەیانی شەوی ،ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی میکائیل مینبەری ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
میکائیل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی شاری سنەیە. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کرانی میکائیل مینبەری دەستیان بە سەر مۆبایل و کەرەستە شەخسییەکانی داگرتووە.
تا ئێسا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە هەواڵێک لەبەر دەست دا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners