خراپی باری تەندرووستی بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی سەقز

خۆڕاگری :بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی ئەمین مەلەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی ئەو شارەوە هێرشی کراوەتە سەر و بە تووندی ئازاری پێگەیشتووە بە جوریک کە بە دژواری گورچیلەکانی لەکار کەوتوون توانای جووڵە کردنی نەماوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە سەرباری ئەوەی کە دۆخی جەستەیی ئەمین مەلەکی ناجێگیرە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەی ئەو شارە ئیزن نادەن کە بگوازرێتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان و ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.

ئەمین مەلەکی تەمەن ٥٦ ساڵ پێشتر ئەندامی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی بووە و ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەی ئەماننامەی لە ئیدارەی ئیتلاعات وەرگرتبوو، گەڕابوویەوە بۆ شاری سەقز. ناوبراو دوای گەڕانەوە دەستبەسەر و پاش پێنج مانگ دەستبەسەرکران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و سەقز بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و هەر ئەو ڕۆژە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراوەتەوە.

شایانی باسە کە پێشتریش ئەمین مەلەکی لە لایەن دادگای شاری سەقز سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپابوو کە بۆ ماوەی ١ سال لە بەندیخانە مایەوە دوای هاتنی بۆ مەرەخەسی وڵات بە جێ دەهێڵیت. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners