‌ فەرانەک جەمشیدی بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا


خۆڕاگری : ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە، کرا.

ئەو چالاکە ژینگەیە پاش بەنگهێشتکردنی بۆ لقی ٤ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە، کراوە.

مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩، ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ” بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم کرابوو.

پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو چالاکە کوردە بە حوکمی دادگاییەکەی، ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بۆ ساڵێک زیندانیی تەعزیریی کەم کرابووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر٩٩، فەرانەک جەمشیدی پاش ١٣٥ ڕۆژ لە گرتنگە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners