بەرزان محەممەدی گواسترایەوە بۆبەندیخانەی ناوەندی مەریوان


خۆڕاگری: زیندانیی سیاسیی پێشوو بەرزان محەممەدی دوای چەندڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سەوڵاوای پارێزگای سنە، گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەریوان.
ئەو هاووڵاتییە ١٧ی جۆزەردانی١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکان لەگوندەکەی خۆی (گوشخانی) سەر بە شاری سەوڵاوایە، دەستبەسەریان کردووەو گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەرزان محەمەدی پێشتر لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی لەتاران ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بەتۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی و چالاکی دژی نیزام حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوە وە بۆ سێ سال و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

بەرزان محەمەدی دواجار دوای ٣ ساڵ ٦مانگ بەندکران ڕۆژی دوشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ئازاد کرا. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners