هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “جەعفەر حەسەن‌پوور”، تەمەن ٤٢ ساڵ، کوڕی سەدیق، خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” و دانیشتووی شنۆ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا بە هۆکارێکی نادیار دەسبەسەر کرا.

وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاوڵاتییە لە مەڕ چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری جەعفەر حەسەن‌پوور، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners