ڤیان محەممەدی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ورمێ ئازاد کرا

خۆڕاگری:ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی جۆزەردان، چالاکی مەدەنی کورد “ڤیان محەممەدی”، خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، ئازاد کرا. ڤیان محەممەدی بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتووخانە ورمێ ئازاد کراوە. ڤیان محەممەدی خوێندکاری بواری بەڕێوەبەریی بازرگانی خەڵکی مەریوان، ڕۆژی هەینی ۱۰ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی،لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەکان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ناوبراو وەک لەپ تاب مۆبایل داگرتبوو.
ئەو خوێندکارە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوو.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وپاڵدراو دژی ڤیان محەممەدی، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners