فەرهاد محەممەدی، پارێزەر سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا


خۆڕاگری: حوکمی ٤ ساڵ زیندانی فەرهاد محەممەدی، پارێزەر و بەرپرسی لقی کوردستانی پارتی یەکێتیی نەتەوەیی کە جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی «چالاکیی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» دەر کرابوو، لە دادگای پێداچوونەوەدا گۆرا بۆ ١٠ مانگ بەندکران.
بە پێی هەواڵەکان دادگای پیاچوونەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا کە لە لقی ٤ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای سنە بەڕێوە چوو سزای ئەو هاووڵاتیە کوردەی بۆ ١٠ مانگ بەند کران کەم کردەوە و ئەو حوکمە بە رەسمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئەم چالاکوانە کوردە ڕۆژی ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٧ هاوکات لەگەڵ شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامانی لقی کوردستانی پارتی یەکێتیی نەتەوەییدا لە سنە و کامیاران دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو نزیکەی ٥ مانگ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ خرابووە ژێر زەخت و گوشارەوە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٨دا و دوای ٦ مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورسی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners