خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە پێشتریس دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دوای بانگ کرانی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی زاهیر پەس وپیش ناسراو بە(جۆڵا) دوای ئەوەی بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە.
بە پێی هەواڵەکان زاهیر پەس وپیش ڕۆژی پێشتر لەڕێگای تەلەفوونەوە بانگ کراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و هەر لەوێ دەستبەسەرو دەگوازرێتەوە بۆ شۆێنێکی نادیار.
زاهیر پەس وپیش خەڵکی گوندی چیانە شەوی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دوای چەند حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.کە دواجار لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری کرد لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و دوای تەواو بوونی حوکمەکەی ئازاد کرابوو. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners