سەپاندنی سزای ١١ ساڵ بەندکران بەسەر چالاکێکی کرێکاری کوردی خەلکی کامیاران

‌ خۆڕاگری: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کامیاران لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا حەیدەر قوربانی، چالاکی کرێکاری خەڵکی گوندی بزوەشی کامیاران بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپەکانی دژبەری حکوومەت بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەو سزایەبە شێوەی ئەلەکتروونی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بانگ کراوە.

حەیدەر قوربانی چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران ڕۆژی یک شەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دوای لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners