‌ واحید عەلی نەژاد گواسترایەوە بۆ بەندیخانە شاری شنۆ


خۆڕاگری: واحید عەلی نەژاد زیندانی سیاسی خەڵکی شنۆ لە بەندیخانەی نەغدە را گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ، ناوبراو لە گەڵاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی دوای بانگ کرانی بۆ تێپەراندی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی نەغدە کرا.

واحید عەلی نەژاد لە هاوینی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و دوای لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێ .

ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ساڵی١٣٩٨ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگای شۆرشی شاری شنۆ سزای ٦ سال بەندکرانی بەسەر دا دەسەپێندرێت. مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی رەوانەی زیندانی نەغەدە دەکرێت. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners