‌ بەڕێوەچوونی سیمینارێک بەبۆنەی ٣٨ ساڵەی ئێعدامی بەکۆمەلی ٥٩ لاوی کوردی مەهاباد


خۆڕاگری: سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات بە بەشداری کەسایەتییە دیارەکانی حیزبی دێموکرات و ئەندامانی یەکیەتیی لاوان، سیمینارێکیان بەبۆنەی ٣٨مین ساڵیادی ئێعدامی بەکۆمەڵی ٥٩ لاوی کوردی مەهاباد، بۆ بەڕێز زانیار حوسێنی کادری یەکیەتیی لاوان پێک هێنا.
سەرەتای سیمینارەکە بە ساتێک بێدەنگی وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان لەلایەن سۆلاڤ قادری سەرنجێک خرایە سەر سیمینارەکە. لە بڕگەیەکەی دیکەی سیمینارەکەدا پەیامی هاوبەشی یەکیەتیی لاوان و ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن بەڕێز سەلاح خزرپوور بەرپرسی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات پێشکەش کرا.
بەشی سەرەکی سیمینارەکە لەلایەن زانیار حوسێنی پێشکەش کرا کە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەیەکی نوێ لە ڕەهەندە یاسایی و مرۆییەکانی ئەم کارەساتە.
لە بڕگەی کۆتایی سیمینارەکە پۆلێک لە پێشمەرگە چالاکەکانی هێزی پارێزگاری کە لەلایەن بەرپرسانی هێزەوە وەک کەسانی هەڵسووڕ و چالاک دیاریکرابوون، خەڵات کران. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners