خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سۆران شەریفییان” خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی هیج بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیارڕاگواستوتەوە.
لە کاتی دەست بەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییەهێزە ئەمنییەکان هەندێک کەرەستەی کەسیی سۆران شەریفییان وەک مۆبایل، کتێب و کامپیوتێرەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
سۆران شەریفییان خێزاندارە خاوەنی منداڵە تا ئێستا سەرەرای بەدواداچوونی بنە مالەکەی هیج زانیارییەک لە سەر شوینی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نیە.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners