‌ درێژکردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد

خۆڕاگری: حوکمی دەسبەسەربوونی چوار هاووڵاتیی کورد لەلایەن لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری مەهاباد درێژ کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری مەهاباد، حوکمی دەسبەسەرکرانی ڤیان محەممەدی، فەرزاد سامانی، ساکار عەینی و محەممەد هووشەنگی بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کردەوە.
ڤیان محەممەدی بۆ یەکەمین جار حوکمەکەی درێژ کرایەوە و ئەو سێ کەسەی دیکەش بۆ شەشەمین جار حوکمەکانیان، درێژ کراوەتەوە.
ئەم هاووڵاتییانە لەگەڵ شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکانی مانگی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کراون.
جێی ئاماژەیە کە تا ئێستا ئەو دەسبەسەرکراوانە لە گرتنگەی تاکەکەسیی زیندانی ئیتلاعاتی سپا لە پادگانی ئەلمەهدی ورمێ لەژێر گوشار، ئەشکەنجە و لێپرسینەوە دان.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..