چالاکی ژینگە پارێز، خەبات مفاخری سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

‌ خۆڕاگری: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خەبات مفاخری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە سزای ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بە سەردا سەپاوە.

بە پێی هەواڵەکان، ئەو سزایە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە سەر خەبات مفاخری دا سەپاوە.

خەبات مفاخری ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرابوو.

ئەم چالاکەکوردە دوای ٤ مانگ بەندکران ڕۆژی پێنج شممە ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners