خۆڕاگری: پێنج شەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی،فاروق شاروێرانی،بەندكراوی سیاسی كورد خەڵكی شاری شنۆ پاش تێپەڕاندنی چوار ساڵ سزای بەندكرانی لە گرتووخانەی ناوەندی شاری كرمان ئازاد كرا. فارق شاروێرانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٦ هاوكات لە گەڵ دوو بەندكراوی دیكە بە ناوەكانی ”تاهیر دەروێشی” و ”ئەمیر پەیغامی” دەستبەسەر كرابوون.ئەو بەندكراوە سیاسییانەی كورد،ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٣٩٧ لە لایەن دادگای سەربازی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامییەتی و هاوكاری لە گەڵ هێزێكی كوردی دژبەری ڕێژیم سزای بەنكران و دوور خرانەوە بۆ گرتووخانەی كرمانیان بە سەردا سەپا.تاهیر دەروێشی سزای ٧ ساڵ و ئەمیر پەیغامی و فاروق شاروێرانی هەر كامیان سزای ٤ساڵ بەند كران و دوور خرانەوە بۆ گرتووخانەی كرمانیان بە سەردا سەپێندرا.ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی فاروق شاروێرانی و ئەمیر پەیغامی لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ بۆ گرتووخانەی كرمان دوور خرانەوە.ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanianتلگڕام:@xoragreئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..