عەلی بەزازی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی كاتی ئازاد كرا

خۆڕاگری: پێنج شەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاوڵاتییەكی كورد بە ناوی ”عەلی بەزاز”كوڕی ئیسماعیل خەڵكی ئاوایی ”زێوە”ی سەر بە پیرانشار،بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.

ئەو هاوڵاتییە كوردە ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە بە هۆكارێكی نادیار دەسبەسەر كرا. پاش دەستبەسەر كرانی ئەو هاووڵاتییە بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوو.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..