سەفەر و پەرویز نووری بە کۆتایی هاتنی زیندانییەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کران

‌ خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سەفەر و پەرویز نووری”، خەڵکی گوندی “ئەنبێ” سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، بە کۆتایی هاتنی ماوەی زیندانییەکەیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییەکۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و پاش ٢٧ ڕۆژ مانەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزران.

دوای کۆتای هاتنی لێپێچینەوەیەکەیان ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٩٨، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرابوون.

مانگی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی سەفەر و پەرویز نووری، لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر “شێخلوو”، دادگایی و هەر کامەیان بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران کە دواتر حوکمەیان لە دادگای پێداچوونەوەدا، بۆ هەر کام بۆ ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners