دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییکی کورد لە شاری سنە

خۆڕاگری: چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی کەماڵ عەزیزی دوایی بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
کەماڵ عەزیزی ، تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی گۆندی ” شیان” سەر بە شاری سنەیە، ڕۆژی سەشەممە بە شێوەی تەلەفونی دوای بانگهێشت کردنی بۆ ئیرادەی ئیتلاعات دەسبەسەر دەکرێ.

تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەری کەماڵ عەزیزی و ئەو تۆمەتەی خراوەتەوە پاڵی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners