حوکمی زیندانی جەوانمیر مورادی، چالاکی کرێکاری بۆ سزای نەختی گۆڕدرا

خۆڕاگری: حوکمی ١ ساڵ زیندانیی تەعزیریی “جەوانمیر مورادی”، چالاکی کرێکاریی خەڵکی کرماشان لە دادگای پێداچوونەوەئ ئەو شارە، بۆ سزای نەختی گۆڕدرا.

جەوانمیر مورادی، بە ”تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام”،لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی كرماشان سزای یەكساڵ زیندانی ”تەعزیری”بە سەردا سەپابوو

ئەو جالاكە كرێكارە ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٩، بانگهێشتی لقی ١ی دادگای ئینقلابی کرماشان کرابوو.

جەوانمیر مرادی ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای یەک حەوتوو لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..