فاتیمە دادوەند بە پێبەندی ئەكترۆنی لە گرتووخانە ئازاد كرا

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٤ی جۆزەردان،بەندكراوی سیاسی كورد”فاتیمە دادوەند”، خەڵكی بۆكان پاش تێپەڕاندنی ١٤ مانگ لە بەندكران،بە پێبەندی ئەكترۆنی لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد كرا.

پێشتر ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لە چەندین تویتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر داوای لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کردوە کە بێ هیچ مەرجێک و زۆر خێرا بەندکراوانی سیاسیی لە بەندیخانەکان ئازاد بکا.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لە چەندین تویتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر ناوی چەندین بەندکراوی هێناوە کە تەنیا لەهەمبەر بەرگری لە مافی شارۆمەندی، ئایینیی، کرێکاری و بەشداربوون لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی ئێران بە تۆمەتی سیاسیی و دژایەتیکردنی ڕێژیمی ئێران ماوەیەکی زۆرە لە بەندیخانەکانی ئێراندا بەندکراون.
لەم زنجیرە تویتەدا ناوی کەسانێکی ناسراو وەکوو فاتیمە دادوەند و مونیرە عەرەبشاهی، چالاکی مەدەنیی دژبەری حیجابی زۆرەملێ، ئیسماییل عەبدی، پارێزەری مافی مامۆستایان، چالاکی مەدەنیی کە لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە ئێران دەسبەسەر کرابوون هاتبوو و ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە ڕێژیمی ئێران کردبوو کە بە زووترین کات ئەم دەسبەسەرکراوانە بێ هیچ جۆرە مەرجێک لە بەندیخانەکان ئازاد بکا.

فاتمە داوەند رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩،بە برینداری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرایەوە و پاش ٤ مانگ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرابوو.
ناوبراو دواترو لە ١٧ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری بۆکان دادگایی و بە تۆمەتی ”تێكدانی ئەمن و ئاسایشی کۆمەڵگا“ سزای پێنج مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠ قامچی بە سەردا سەپا.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..