سەپاندنی سزای ٤٠ ساڵ بەندکران بە سەر گیراوەکی سیاسی کورد


خۆراگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “سەید محەممەد حوسێنی” کە چوار ساڵە لە بەندیخانەی نەغەدە دەسبەسەرە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکران و دوورخرانی بەسەردا سەپا.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سەید محەممەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری “نەغەدە” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتیی قازی “جەوادی” سزای ٤٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێی بەسەردا سەپا.
جێی ئاماژەیە کە سەید محەممەد حوسێنی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، ئەو سزایەی بەسەردا سەپاوە و حوکمەکەی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدەوە بە فەرمی پێڕاگەیەندراوە. ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بووە و مانگی بەفرانباری ٩٦ی هەتاوی، پاش وازهێنان لە ئەندامەتی ئەو حیزبە، گەڕابوویەوە بۆ شاری نەغەدە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of