خۆڕاگری: مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” و چالاکی لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار دا سزا دران .مەحموودساڵحی سزای ٣ مانگ و عوسمان ئیسماعیلی سزای ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
ئەو دوو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردان بە شێوەی ڤیدیۆ لە بەندیخانەی سەقز را دادگاییەکەیان بەڕیوە چوو و سزاکەیان ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی جۆزەردان لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی سەقز پێ ڕاگەیەندراوە.
بە پێی ماددەی ٢٧ی یاسای سزای ئیسلامی، سزای ٣ مانگ بەندکرانی مەحموود ساڵحی بۆ ٢ میلیون تمەن غەرامە و سزای ٦ مانگ بەندکرانی عوسمان ئیسماعیلی بۆ ٤ میلیۆن تمەن غەرام گۆڕدرا.
ئەم دوو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر کران.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners