سەپاندنی سزای بەند کردن بەسەر دوو هاووڵاتیی مەهابادی و گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و رەوانەی بەندیخانە کران.
دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “سولەیمان کەریم پوور “و “خالید محەمەدزادە” کە کۆتایی هاوینی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بەپێی ئەو حوکمە سولەیمان کەریم پوور سزای دووساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و دادگای پێداچوونەوە سزاکەی وەک خۆی پشتڕاست کردووەتەوە و هەروەها ئۆتۆمبێلەکەشی دەستی بەسەردا گیراوە.
هەروەها، خالید محەمەدزاده سزای یەک ساڵ و ٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ یەک ساڵ و دوو مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی شاری مەهابادن ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و دوای ٧٠ ڕۆژ بەندکران بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners