دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپا لە شاری پیرانشار

خۆڕاگری: سێشەممە ۲۸ی بانەمەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوڵاتییەک بە ناوی”ئیبراهیم ئوفتادە”تەمەن ٤٣ ساڵ و دانیشتووی گوندی ” زێوە” سەر بە شاری پیرانشار پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر دەکری و ڕەوانەی زیندان کراوە.

بە پێی زانیارییەکان، ناوبراو پاش دەستبەسەری بۆ گرتووخانەیەکی سپای پاسداران لە نەغەدە ڕاگوازراوە.

لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی” ئیبراهیم ئوفتادە” تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو هێشتا نەیان توانیوە لە چارەنووسی کورەکەیان زانیارییەک بەدەست بێنن. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners