‌ زیندانی سیاسیی کورد “موژگان کاووسی”لە بەندیخانەی ئێڤین مانی لە خواردن گرت

خۆڕاگری: موژگان کاووسی ژنە زیندانیی سیاسیی کورد بەهۆی وڵامنەدانەوە بە داواکانی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیم و هەلسوکەوتی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ بەندکراوان، لە بەندیخانەی ئێڤین مانی لە خواردن گرتووە.
موژگان کاووسی نووسەری کورد بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ئێڤین لە تاران ڕاگیراوە، بەهۆی هەڵسووکەوتی بەرپرسانی ڕێژیم لەگەڵ زیندانیانی سیاسی و پێنەدانی مەرەخەسی و وڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕ مانی لە خواردن گرتووە.

موژگان کاووسی پێشتریش لە خەرمانانی ٩٩ی هەتاویش مانی لە خواردن گرتبوو کە بەهۆی ئەو مانگرتنە باری تەندروستیی ناوبراو کەوتبۆە مەترسییەوە و ئێستاش نیگەرانی دۆخی تەندرووستیی ئەون.
موژگان کاووسی ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرابوو و پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners