سزای بەندکرانی ئامانج نیکپەی هەڵوەشێندرایەوە

‌ خۆڕاگری: ئامانج نیکپەی خەڵکی مەریوان کە پێشتر سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو لە دادگای پێداچوونەوەدا بێتاوان ناسێندرا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دانیشتنی دادگای پیداچوونەوەی ئامانج نیکپەی چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە سنە بەڕێوەچوو، ناوبراو لەو تۆمەتانەی وەپاڵی درابوو بە بێتاوان ناساندرا و سزای دوو ساڵ بەندکرانەی هەڵوەشایەوە.

ئامانج نیکپەی زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ئامانج نیکپەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مەریوان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە گوازرایەوە.،کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیونی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners