خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، ئاران تیباش، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی “دزەی مەرگەوەڕ”، پاش ڕاگەیاندنی لێخۆشبوونی قوەی قەزاییە بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان، لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە. ئەو هاوڵاتییە پێشتر داوای ئازادیی مەرجداری کردبوو،داواكارییەكەی لە لایەن دادگای ئینقلابی ورمێ ڕەت كرایەوە
ئاران تیباش ڕۆژی دووشەممە ١٧ی پووشپەڕ ٩٨،لەلایەن مەئموورانی دەزگای قەزایی دەسبەسەر و دواتر بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرابوو.
مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧، لقی سێی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە سەرۆکایەتیی “نەجەفی” “مەجید تیباشـی” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری، بە تۆمەتی “ئەندامبوون و چالاکیی تەبلیغی لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران”، مەحکووم کردبوو.
ناوبراو سەبارەت بەو حوکمە، ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو و ئەم حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ کەم کرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ساڵی ٩٧، “مەجید تیباش” پاش تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکەی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگە ئازاد کرابوو.
لەو پەیوەندییەدا، ساڵی ٩١ی هەتاوی، ئەم زیندانییە سیاسییە لە سەر بڕیاری حیراسەتی زانکۆی عیلمی_کاربوردیی شاری ورمێ بەهۆی ئەوەیکە لەسەر لەپتابەکەی وێنەی ئاڵای کوردستانی دانابوو و هەروەها ئەو وێنەیە لە کۆنفڕانسێکی زانستیدا لە سەر پرۆژکتور پێشان دا بوو، لە درێژەدان بە خوێندن بێبەری کرابوو.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..