خۆڕاگری: پێنجشەممە ٢٣ی بانەمەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاوڵاتییەک بە ناوی” بەهمەن ئیسمایلی” کوڕی عوسمان تەمەن ٣٨ساڵ خەڵکی گوندی یەنگیجەی ناوچەی سۆماوبرادۆست سەر بە شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارڕاگوازراوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەم هاوڵاتییە کوردەیان دەستـبەسەر کردووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی” هاریکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” دەستبەسەر کــراوە. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners