‌ ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان لە بەندیخانەی یەزد

خۆڕاگری: زەینەب جەلالیان، بەندکراوی سیاسیی کورد مەحکوم به زیندانیی هەتاهەتایی که چاردەهەمین ساڵی بەندکردنی لە بەندیخانەی شاری “یەزد” تێدەپەڕێنێت، بەهۆی بێبەشکردنی لە چارەسەریی پزیشکی دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە زاری یەکێک لە نزیکەکانی “زەینەب جەلالیان” ڕایگەیاندووە: “جەلالیان” پاش تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، لە بارودۆخێکی نالەباری جەستەییدا و به هۆی ئالوودەبوونی سییەکانی تووشی هەناسەبڕكێ و کۆخینی توند بووە، بەڵام به هۆی دژایەتیکردنی وەزارەتی ئیتلاعات، لە چارەسەری و خزمەتگوزاریی پزیشکیی بێبەش کراوە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە وتی: : لە ڕێکەوتی ۱۹ی خەزەڵوەری ساڵی پارەوە پاش گواستنەوەی نایاسایی ناوبراو بۆ بەندیخانەی یەزد بە چڕی و بە بەردەوامی لە ژێر گوشاری لێپرسینەوەی ئەمنییەتییدا بووە و لە سەرەتاییترین ماف بێبەش کراوە، تەنیا ماوە ماوە کاتێکی کەمی پێدەدرێ کە لە ڕێگەی تەلەفوونەوە پێوەندی بە ماڵەوەیان بکات، بەڵام دەبێ زۆر بە کورتی و بە زمانی فارسی قسە بکا و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەشی لێ زەوت کراوە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..