زیندانییەکی سیاسی خەڵكی شنۆ لە گرتووخانە ئازاد كرا

خۆڕاگری: بەندییەكی سیاسیی کورد بە ناوی “ئومید ئیبراهیمی”، کوڕی قادر و خەڵکی شنۆ، ١٠ی بانەمەڕ بە کۆتایی هاتنی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئومید ئیبراهیمی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە، پاش ٤٥ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی ئازاد کرابوو.

ئومێد ئیبڕاهیمی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” لە دادگای ئینقلابی شاری شنۆ دادگایی و بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..