‌ عەلی ئازەربەرزین بە پێبەندی ئەلكترۆنی ئازاد كرا

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بەنەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی،زیندانییەكی سیاسی كورد بە ناوی ”عەلی ئازەر بەرزین كوڕی محەممەد”خەڵكی پیرانشار بە پێبەندی ئەلكترۆنی لە گرتووخانەی نەغەدە ئازاد كرا.

عەلی ئازەربەرزین تەمەن ٥٧ ساڵ،ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کراوە.

ئەو هاوڵاتییە چوارساڵ و دوای کوژرانی “مێهدی سەڵماسی” فەرماندەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە شێوەی کاتی و هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کرانەکەی ئازاد کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە كوردە مانگی ڕەزبەری ١٣٩٨ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەمیر فەراسەت بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان” سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..