‌ سەپاندنی سزای ٤٠ ساڵ بەندكران بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری: هاوڵاتییەكی كورد بە ناوی ”محەمەد مورادی”،خەڵکی پیرانشار لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد غوڵامی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكانی دژبەری ڕێژیم سزای ٤٠ ساڵ بەندکران و دووخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە سەردا سەپا. ئەو حوكمە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی،دوای بانگ کران بۆ ژووری جێبەجێ کردنی سزاکانی لە بەندیخانەی نەغەدە بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. محەمەد مرادی خەڵکی ئاوایی ”قەبری حوسێنی” سەر بە ناوچەی پیرانشار بۆ ماوەی نێزیك بە شەش مانگ ئەندامی یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكانی دژبەری حكومەت بووە، مانگی خەرمانانی٩٦ چووەتەوە ئێران و ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی هەمان ساڵ خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

سەرەڕای خۆ تەسلیم کردنەوەی ئەو هاوڵاتییە، بەڵام بە پیلان و تۆمەتی سپای پاسداران لە ڕێگای یەکێک لە ئەندامەکانی خۆیەوە بە ناوی ”عەلی ئاتەش بەرگ“ دۆسیەیەکیان بۆ کردووەتەوە و وایان نیشان داوە کە محەمەد لەکاتێکدا ٣ چەکی پێ بووە دەستبەسەر کراوە. محەمەد مورادی پاش دەستبەسەر کران ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندی ورمێ و دواتر بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە.جێگای ئاماژەیە کە دوو برای محەمەد بە ناوەکانی ”عەبدوڕەحمان و سادق مورادی“ ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لە دەست دا.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..