سمكۆ مەعڕووفی‌ چالاکی ژینگەیی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

خۆڕاگری: چالاکێکی ژینگەیی كورد بە ناوی ”سمكۆ مەعڕووفی” خەڵکی بۆکان حوکمی یەك ساڵ بەندکرا بە سەرداسەپا و مافی چوونە دەرەوە لە وڵاتیشی لێ یاساغ کرا.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “سمکۆ مەعرووفی” چالاکی ژینگەیی و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەیی “وڵات” لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بەدژی ڕێژیم” یەک ساڵ حوکمی بەندیدیخانە و دوو ساڵ ستاندنەوەی مافی چوونە دەرەوەی لە وڵاتی بەسەردا سەپێندرا.

كۆبوونەوەی دادگایی ئەو هاوڵاتییە،ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە لە لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەكان بە بێ بەشداری پارێزەرەکەی بەڕێوەچووبوو.

سمکۆ مەعرووفی ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی بۆکانەوە دەسبەسەر و دوای ٢٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٩٨، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن لقی ١٠١ دادگای تاوانەکانی شاری بۆکان بە تۆمەتی ”تێکدانی ئاسایشی گشتیی و بەشداری لە كۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای كوردستان”دژی لەشکەرکێشی تورکیە سزای دوو ساڵ بەندکران حوكم و ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ ڕەوانەی گرتووخانەی بۆكان كرا و لە سەرەتای مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٩ ئازاد كرا.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..