‌ ڤیان محەمەدی خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان لە تاران دەسبەسەر کرا


خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ۱۰ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی خوێندکارێکی کورد بە ناوی “ڤیان محەممەدی”، خوێندکاری بواری بەڕێوەبەریی بازرگانی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە ودەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ناوبراو وەک لەپ تاب مۆبایل داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
ئەو خوێندکارە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کراوە.
تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وپاڵدراو دژی ڤیان محەممەدی، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners