حوسێن کەمانگەربەندکراوی سیاسی کورد حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

خۆڕاگری: حوسێن کەمانگەر، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی”، حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

ئەو زیندانییە سیاسییەی بە “بەغی لە ڕێگەی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران”، تۆمەتبار کراوە و ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوە حوکمی داسەپاو بە سەرحوسێن کەمانگەر، بە بنەماڵە و پارێزەرەکانی ناوبراو ڕاگەیەندراوە. پارێزەرەکانی ئەو زیندانییە سیاسییە، لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا، داواکاری بۆ پێداچوونەوە لەمەڕ حوکمی سەپێندراو بەسەر حوسێن کەمانگەر، ڕەوانەی دادگا دەکەن”. ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٧، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو زیندانییە سیاسییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..