خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی كورد بە ناوكانی ”كامیل سەیدان مەسكەن (جەباروەند)” خەڵكی گوندی ”چریاوا” و ”ئەنوەر چالشی” خەڵكی گوندی ”لۆرزین”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ لە گرتووخانەی ورمێ دا تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی وێڕای هاووڵاتییەكی تر بە ناوی “مووسا ئالووسی”، خەڵکی گوندی “وەلندە ” سەر بە پارێزگای ورمێ، لەلایەن هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، دەسبەسەر کرابوون.ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لەحیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لێپێچینەوەیان لێ کرا.
ئەو هاوڵاتییانە ٢٥ی بەفرانبار ١٣٩٩،پاش لێپرسینەوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندی ورمێ كرابوون.مووسا ئالوسی دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەکەی بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..