هاوڵاتییەكی تری كورد لە شاری بانە دەستبەسەر كرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی خاكەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی،هاوڵاتییەكی تری كورد بە ناوی ”جەلیل قادری” خەڵكی گوندی ”یەعقوب ئاباد”ی سەر بە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارە دەسبەسەر كرا. پێشتر ماڵپەری ئەنجومەن (خۆڕاگری)ناوی چوار کەسی تری لە دەست بەسەرکراوانی بانە بە ناوەکانی

١_ هاوژین قادری ٣٠ ساڵە٢_ پەرویز قادری ٢٦ ساڵە٣_ ڕێبوار قادری ٣٤ ساڵە٤_ بێهرووز قادری ٣٠ ساڵە بڵاو کردبووە.

هەتا ئامادە كردنی ئەو هەواڵە هیچ زانیاریەک لە هۆكاری دەستبەسە كران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییانە لە بەردەست دا نییە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..