سەپاندنی سەزای بەندکردن بە سەر چاڵاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان جوانمێر مورادی

خۆڕاگری: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کرماشان کە زستانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری کرماشان دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.
جوانمێر مورادی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی کرێکارانی بەرق و فلزکاری کرماشان سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
دانیشتنی دادگای ناوبراو کۆتایی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بەڕێوە چووە و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بە رەسمی ئەو حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە.

جوانمێر مورادی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر و دوای ١٠ ڕۆژ لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners