خۆڕاگری: هاوڵاتییەكی كورد بە ناوی”ئامانج كاروانچی” ۲۹ ساڵە خەڵكی سەردەشت،لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی چالاكی و ئەندام لە ناو گروپێكی مەزهەبی ١٣ ساڵ حوكمی بە سەردا سەپێندرا.
ڕۆژی شەممە ٧ی خاكەلێوە لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ ئەو حوكمە بە ناوبراو ڕاگەێندراوە
ئامانج كاروانچی ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەزەلوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی لە شاری سەردەشت دەستبەسەر كراوبوو كە پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ورمێ كرا.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.priso