زیندانی سیاسی کورد ئارەش نەسری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی کچەکەی بێبەش کرا

زیندانی سیاسی كورد”ئارەش نەسری”،لە بەڕێوەبردنی ناشتنی تەرم و سەرەخۆشی کچەکەی بە هۆكاری ئەمنی لە لایەن بەرپرسانی گرتووخانەی ڕەجایی شاری كەرەجەوە ڕێگری لێكراوە.

ئارەش نەسری تەمەن ٣٥ ساڵ،خەڵكی شاری سنەو دانیشتووی وەرامین،لەبەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە بە چەند تۆمەتی جیاواز حوکمی ١٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. دانیشتنی دادگای ناوبراو ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ حوکمەکەی بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە.

بە پێی ئەو حوکمە، ئارەش نەسری بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان“ حوکمی ٦ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی گواستنەوە و هەڵگرتنی چەک حوکمی ٦ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی هاووچۆی نایاسایی بۆ دەرەوەی سنوور حوکمی ١٨ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک و چۆڵ حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەو هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٨ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای تەوابوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازراوەتەوە و لەوکاتەوە لەو
بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..