شێرکۆ ئاگۆشی دوای تەوابوونی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە

خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ٦ی خاکەلێوە، شێرکۆ ئاگوشی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی پیرانشار، پاش کۆتایی هاتنی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی نەغەدە.

ئەو زیندانییە سیاسییە ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە هاتە مەرەخەسی.ئەو هاووڵاتییە پێشتر، لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشار بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران”، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شێرکۆ ئاگووشی، ڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانانی ٩٨، پاش برینداربوونی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوو. ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانانی هەمان ساڵ، “سادق ئاگووشی” برای ئەو هاووڵاتییە بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دابوو. هەروەها، “کاوە ئاگووشی”، باوکی ئەو دوو هاووڵاتییە، ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانانی ٩٨ دەسبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..