خۆڕاگری: هونەرمەندێكی كورد بە ناوی ”عەبدوڵا چاوشی”خەڵكی ”حاجی لەك”ی سەر بە ناوچەی ”چۆمی مەجیدخان”پاش كۆتایی هاتنی دەورانی حوكمەكەی لە گرتووخانەی بۆكان ئازاد كرا.
هونەرمەند عەبدوڵلا چاوشی، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشەپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و دوای ٣٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
هونەرمەند عەبدوڵڵا چاوشی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای ورمێ بۆ ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners…