دوو هاووڵاتیی كورد سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی كورد بە ناوەكانی ”مێعراج مورتەزایی” و ”هیوا عەزیزپوور”خەڵکی سەوڵاوا، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەو دوو هاوڵاتییە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دادگایی کراون و مێعراج سزای یەک ساڵ و هیوا سزای پێنج مانگ بەندکرانیان بە تۆمەتی ”هاوكاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت ”بەسەردا سەپاوە كە ئەو حوکمە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممە بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

مێعراج مورتەزایی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا دەستبەسەر كرابوو كە دوواتر بە بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی ئازاد كرابوو.

هیوا عەزیزپوور ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی خەرمانان ١٣٩٩ی هەتاوی دەستبەسەرو بە بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تمەنی ئازاد كرابوو.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners?igshid=rcol61hrj9xr