کەماڵ شەریفی زیندانی سیاسی كورد نەشتەرگەری بۆ کرا

‍ خۆڕاگری: کەماڵ شەریفی ڕۆژنامەنووس و بەندكراوی سیاسی كورد خەڵکی سەقز لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بەندەرعەباس لەژێر چاوەدێریی چڕی ئەمنیدا نەشتەرگەری بۆ کراوە و پاش چەند ڕۆژ لە تێپەڕبوون بە سەر نەشتەرگەریدا گەڕێندراوەتەوە بۆ ناوەندی بەندیخانەی میناب.

سەرەڕای ناڕەزایەتی كادرو پزشكی نەخۆشخانە بۆ گەڕانەوەی ”کەماڵ شەریفی”بۆ بەندیخانەو داواكارییان بۆ هێشتنتەوەی هەتا جێگیربوونی تەندروستی، لە ژێر چاوەدێری تووندی ئەمنییەتی گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانەی میناب.

کەماڵ شەریفى ڕۆژنامە نووس و زیندانی سیاسی كورد خەڵکى سەقز کە نزیکەى ١٢ ساڵە بێ مافى پشوو و مەرەخەسى زیندانییە، بە هۆى لێدانی سەکتەى دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکى شارى میناب كرابوو.

كەماڵ شەریفی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەممە، بە هۆى سەمپاشى بەندەکانەوە تووشى ژەهراویبوون ببوو كە دوواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە كرابوو و بۆ ماوەى چوار ڕۆژ لە بەشی ئى سی.سی.یووى نەخۆشخانەى ئەبولفەزلى میناب خەوێندرابوو”.

کەماڵ شەریفى تەمەنى ٤٨ ساڵە و خەڵکى سەقزە و ساڵى ٢٠٠٨ى زایینى لە لایەن سوپاى تیرۆریستى پاسدارانەوە دەستبەسەر و هەمان ساڵ لە لقى یەکى دادگاى ئینقىلابی سەقز بە سەرۆکایەتى قازى شایق، لە دادگاییەکى ٥ خوولەکى و بە تۆمەتى ئەندامییەتی لە گەڵ یەكێك لە حیزبە کوردستانیەكان بە ٣٠ ساڵ زیندانى سزا درا و تا ئێستا ١٢ ساڵى زیندانییەکەى بڕیوە.

‍ ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..