دوو هاووڵاتی شاری شنۆبۆ جێبەجیکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە كران

خۆڕاگری: دووشەممە ١٨ی ڕەشەممە، دوو هاووڵاتییە خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ”ڕەحیم ڕەفعەتی”و”ڕەحمان تابش” بۆ جێبەجێ كردنی حوكمەكەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە كران.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە دادگای شۆڕشی شاریشنۆ و دواتریش لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانییان بە سەردا سەپێندرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە، ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی پووشپەڕی١٣٩٩ی هەتاوی بە بێ بەڵگەی یاسایی، بە تۆمەتی “هاوکاریی کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی لە ورمێ کرابوون. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251