پێشوازی گەرمی خەڵک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی ڕێبەندان لە ئاوایی سیسێر کە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری : ڕۆژی یەک‌شەممە ١٧ ڕەشەممە، سێ هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی سیسێر سەر بە شاری ڕەبەت بە ناوەکانی “بەهمن یوسف‌زادە”، “فەرهاد مووساپوور” و “فەرەیدوون مووساپوور” با دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران.

“بەهمن یوسف‌زادە” و “فەریدوون مووساپوور” بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و “فەرهاد مووساپوور” بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆنی تمەنی لە زیندان ئازاد بوون.

ئەو سێ هاووڵارییە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندان ١٣٩٩ی هەتاوی بە بێ هیچ بەڵگەیەک لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251