دەسبەسەر کردنی هاووڵاتیکی کورد بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی

‌ خۆڕاگر: ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور”، کوڕی عومەر و خەڵکی ئاوایی قەڵاتەرەش ی سەربە شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران”، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی پیرانشار، سەزای پێنج مانگ زیندانیی تەعزیریی بە سەردا سەپابوو.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعات لە شاری ورمێ، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.

ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور،پێشتر، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251