‌ دەسبەسەر کردنی هاووڵاتیک لە پیرانشار بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی کەیوان نژاد ڕەسووڵ، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣٠ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە.

کەیوان نژاد ڕەسووڵ خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار، شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی لەگەڵ سێ کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە هەمان ساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە دواجار هاوینی ئەمساڵ بۆ جاری سێهەم پێداچوونەوەی بە دوسییەکی کراو سزاکەی بۆ ٣٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251